خير جليس لا يمل حديثه
سورة نوح

كوردی

سورة نوح - عدد الآيات 28

إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوۡمِهِۦٓ أَنۡ أَنذِرۡ قَوۡمَكَ مِن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ ﰀ ﴿١﴾

به‌ڕاستی ئێمه نوح مان ڕه‌وانه‌کرد بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی، فه‌رمانمان پێدا که‌؛ قه‌ومه‌که‌ت بێدار بکه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی سزایه‌کی به ئێش یه‌خه‌یان پێبگرێت.

قَالَ يَٰقَوۡمِ إِنِّي لَكُمۡ نَذِيرٞ مُّبِينٌ ﰁ ﴿٢﴾

ئه‌ویش وتی: قه‌وم و هۆزو گه‌لم من بێگومان بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام بۆتان.

أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُ وَأَطِيعُونِ ﰂ ﴿٣﴾

داواتان لێ ده‌که‌م که‌: هه‌ر خوا بپه‌رستن و له خه‌شم و قینی، خۆتان بپارێزن و فه‌رمانبه‌رداری منیش بن.

يَغۡفِرۡ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمۡ وَيُؤَخِّرۡكُمۡ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمًّىۚ إِنَّ أَجَلَ ٱللَّهِ إِذَا جَآءَ لَا يُؤَخَّرُۚ لَوۡ كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ ﰃ ﴿٤﴾

ئه‌و کاته خوا له گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بێت و ده‌تانهێڵێته‌وه بۆ کاتێکی دیاری کراو، بێگومان کاتی دیاری کراوی خوا وه‌ختێك پێش دێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناکه‌وێت ئه‌گه‌ر بتانزانیایه‌.

قَالَ رَبِّ إِنِّي دَعَوۡتُ قَوۡمِي لَيۡلٗا وَنَهَارٗا ﰄ ﴿٥﴾

دوای سه‌ده‌ها ساڵ بانگه‌واز نوح سکاڵای کردو وتی: په‌روه‌ردگارا من به شه‌وو به ڕۆژ بانگی قه‌وم و گه‌له‌که‌مم کرد (بۆ یه‌کخواناسی و پارێزکاری).

فَلَمۡ يَزِدۡهُمۡ دُعَآءِيٓ إِلَّا فِرَارٗا ﰅ ﴿٦﴾

که‌چی بانگه‌وازه‌که‌ی من هیچی زیاد نه‌کردن؛ ته‌نها ڕاکردنیان نه‌بێت.

وَإِنِّي كُلَّمَا دَعَوۡتُهُمۡ لِتَغۡفِرَ لَهُمۡ جَعَلُوٓاْ أَصَٰبِعَهُمۡ فِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَٱسۡتَغۡشَوۡاْ ثِيَابَهُمۡ وَأَصَرُّواْ وَٱسۡتَكۡبَرُواْ ٱسۡتِكۡبَارٗا ﰆ ﴿٧﴾

به‌ڕاستی من هه‌موو جارێك که بانگم ده‌کردن تا لێیان خۆش ببیت، په‌نجه‌یان ده‌خسته گوێچکه‌یانه‌وه تا نه‌بیستن، جله‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌دا تا نه‌مبینن، زۆر گه‌رم بوون له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و خۆیان به‌زل ده‌زانی و لووت به‌رز بوون.

ثُمَّ إِنِّي دَعَوۡتُهُمۡ جِهَارٗا ﰇ ﴿٨﴾

پاشان من به ئاشکرا بانگم کردن و (وتارم بۆ دان).

ثُمَّ إِنِّيٓ أَعۡلَنتُ لَهُمۡ وَأَسۡرَرۡتُ لَهُمۡ إِسۡرَارٗا ﰈ ﴿٩﴾

ئینجا من به‌ڕوونی و بێ په‌رده هه‌موو شتێکم بۆ باس کردن، هه‌ندێ جاریش به‌نهێنی قسه‌م بۆ ده‌کردن (بۆ تاکه تاکه‌و خێزانه‌کانیان).

فَقُلۡتُ ٱسۡتَغۡفِرُواْ رَبَّكُمۡ إِنَّهُۥ كَانَ غَفَّارٗا ﰉ ﴿١٠﴾

به‌رده‌وام پێم ده‌گوتن، ئێوه داوای لێخۆشبوون له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێکی لێخۆشبووه‌.

يُرۡسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيۡكُم مِّدۡرَارٗا ﰊ ﴿١١﴾

بارانتان به لێزمه‌و خوڕه‌م بۆ ده‌بارێنێت.

وَيُمۡدِدۡكُم بِأَمۡوَٰلٖ وَبَنِينَ وَيَجۡعَل لَّكُمۡ جَنَّٰتٖ وَيَجۡعَل لَّكُمۡ أَنۡهَٰرٗا ﰋ ﴿١٢﴾

ماڵ و سامان و نه‌وه‌تان پێ ده‌به‌خشێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ باخ و باخاتدا، ڕوبارو چه‌م و جۆگه‌تان بۆ به‌دی ده‌هێنێت.

مَّا لَكُمۡ لَا تَرۡجُونَ لِلَّهِ وَقَارٗا ﰌ ﴿١٣﴾

ئه‌وه چیتانه ئێوه قه‌دری خوا نازانن، بۆ ڕێزی بۆ دانانێن و لێی ناترسن.

وَقَدۡ خَلَقَكُمۡ أَطۡوَارًا ﰍ ﴿١٤﴾

خۆ ئێوه پێشتر نه‌بوون؛ هه‌ر خوا خۆی به چه‌ند قۆناغدا ئێوه‌ی تێپه‌ڕاندو دروستی کردن.

أَلَمۡ تَرَوۡاْ كَيۡفَ خَلَقَ ٱللَّهُ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖ طِبَاقٗا ﰎ ﴿١٥﴾

ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه چۆن خوا حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه‌؟!

وَجَعَلَ ٱلۡقَمَرَ فِيهِنَّ نُورٗا وَجَعَلَ ٱلشَّمۡسَ سِرَاجٗا ﰏ ﴿١٦﴾

مانگی کردۆته هۆی ڕوناکی تیایانداو خۆریشی داگیرساندووه‌.

وَٱللَّهُ أَنۢبَتَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِ نَبَاتٗا ﰐ ﴿١٧﴾

هه‌ر خوا خۆی ئێوه‌ی له خاکی زه‌وی به‌دیهێناوه‌و پێی گه‌یاندوون.

ثُمَّ يُعِيدُكُمۡ فِيهَا وَيُخۡرِجُكُمۡ إِخۡرَاجٗا ﰑ ﴿١٨﴾

پاشان ده‌تانمرێنێت و ده‌تانخاته‌وه ناوی هه‌ر کاتیش بیه‌وێت ده‌رتان ده‌هێنێته‌وه‌.

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ ٱلۡأَرۡضَ بِسَاطٗا ﰒ ﴿١٩﴾

هه‌ر ئه‌و خوایه زه‌وی بۆ ڕاخستوون (چۆنتان بوێت و بۆ چیتان بوێت به‌ده‌ستانه‌وه دێت)

لِّتَسۡلُكُواْ مِنۡهَا سُبُلٗا فِجَاجٗا ﰓ ﴿٢٠﴾

تا (به ئاره‌زووی خۆتان) پیایدا بگه‌ڕێن له ڕێگه فراوانه‌کاندا.

قَالَ نُوحٞ رَّبِّ إِنَّهُمۡ عَصَوۡنِي وَٱتَّبَعُواْ مَن لَّمۡ يَزِدۡهُ مَالُهُۥ وَوَلَدُهُۥٓ إِلَّا خَسَارٗا ﰔ ﴿٢١﴾

سه‌رئه‌نجام، نوح نائومێد بوو بۆیه وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی ئه‌وان یاخی بوون لێم، شوێنی ئه‌و که‌سانه که‌وتن که ماڵ و نه‌وه‌کانیان قازانجی پێنه‌گه‌یاندن زیان نه‌بێت.

وَمَكَرُواْ مَكۡرٗا كُبَّارٗا ﰕ ﴿٢٢﴾

خوانه‌ناسان پیلانی گه‌وره‌و نه‌خشه‌ی سامناکیان داڕشت.

وَقَالُواْ لَا تَذَرُنَّ ءَالِهَتَكُمۡ وَلَا تَذَرُنَّ وَدّٗا وَلَا سُوَاعٗا وَلَا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسۡرٗا ﰖ ﴿٢٣﴾

وتیان: خه‌ڵکینه نه‌که‌ن واز له خواکانتان بهێنن!! نه‌که‌ن واز له (ودو سواع و یه‌عوق و نه‌سر) بهێنن.

وَقَدۡ أَضَلُّواْ كَثِيرٗاۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا ضَلَٰلٗا ﰗ ﴿٢٤﴾

بێگومان ئه‌وانه زۆر که‌سیان گومڕا کرد، په‌روه‌ردگارا، ئه‌م سته‌مکارانه ته‌نها گومڕای نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد مه‌که‌.

مِّمَّا خَطِيٓـَٰٔتِهِمۡ أُغۡرِقُواْ فَأُدۡخِلُواْ نَارٗا فَلَمۡ يَجِدُواْ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَنصَارٗا ﰘ ﴿٢٥﴾

جا له سه‌رئه‌نجامی گوناهو تاوانیاندا، هۆزی ناله‌بار نوقم کران له زریانه‌که‌دا، ئینجا خرانه ناو ئاگره‌وه‌، که‌سیشیان ده‌ست نه‌که‌وت له خه‌شم و سزای خوایی په‌نایان بدات.

وَقَالَ نُوحٞ رَّبِّ لَا تَذَرۡ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ مِنَ ٱلۡكَٰفِرِينَ دَيَّارًا ﰙ ﴿٢٦﴾

ئینجا نوح وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ که‌سێك له بێ بڕوایان له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌هێڵه‌و تۆویان ببڕه‌.

إِنَّكَ إِن تَذَرۡهُمۡ يُضِلُّواْ عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوٓاْ إِلَّا فَاجِرٗا كَفَّارٗا ﰚ ﴿٢٧﴾

چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر تۆ وازیان لێ بهێنیت هه‌رچی به‌نده‌کانی تۆیه گومڕای ده‌که‌ن و که‌سیشیان لێنابێت (له نه‌وه‌ی تازه‌) مه‌گه‌ر خراپه‌کار و تاوانبار نه‌بێت.

رَّبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَلِوَٰلِدَيَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيۡتِيَ مُؤۡمِنٗا وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا تَبَارَۢا ﰛ ﴿٢٨﴾

په‌روه‌ردگارا؛ له خۆم و دایك و باوکم و ئه‌وانه خۆش ببه که دێنه ماڵم؛ به ئیمان و باوه‌ڕه‌وه‌، هه‌روه‌ها له ئیماندارانی پیاوو ئیماندارانی ئافره‌تیش خۆش ببه‌، سته‌مکارانیش ته‌نها تیاچوون نه‌بێت هیچی تر نه‌که‌یته به‌شیان.